.سەیارە پلاتفۆرم : بەرنامەیەکی مۆبایلە ، ئاسانکاری دەکات بۆ بەیەك گەیاندنی کڕیار و فرۆشیاری پارچەی ئۆتۆمبێل هەروەها لە بەرنامەکەدا خزمەتگوزاری گەڕۆکی تێدایە ، خزمەتگوزاریەکی تری ئەپی سەیارە بریتی یە لە دابین کردنی پارچە لەدەرەوەی وڵات ......... سەیارە پلاتفۆرم تۆمارکراوە مۆڵەتی فەرمی هەیە بەناوی نووسینگەی وەروەزەن

بەردەستە بۆ داگرتن لەسەر ئامێرەکانی iPhone و Android بەبێ هیچ تێچوویەک.
پارچەکان بە خێرایی و بەکاتی ڕاستەوخۆ بدۆزەوە بە گەڕانی پێشبینیکراو.
دییزاینێکی سادە و زۆر ئاسان بۆ گەڕان و داواکردن.
بەردەوام خێرا دەکرێت و بە سادەیی بەکاردێت.
ئایفۆن ٧ و نوێتر. بەکارهێنەرانی ئامێرە کۆنەکان هێشتا دەتوانن تایبەتمەندیە سەرەکیەکان بەکاربهێنن.
زۆربەی وەشانەکانی سیستەمی ئەندرۆید پشتگیری دەکرێن. فەرموو تاقی بکەرەوە!
ئەپی سەیارە داببەزێنە، لە فۆڕمی داواکردنی پارچە لە دەرەوەی عێراق ، زانیاریەکان پڕبکەرەوە ، دڵنیابە لە دانانی وێنەی پارچەکە بە جوانی و ڕوونی ، لەبەشی ژمارەی شاسیش دڵنیابە ژمارەی شاسیت بەوێنەیەکی جوان و ڕوون بەرزبکەیتەوە.
دوای وەرگرتنی زانیاری پارچەی داواکراو ، ئێمە لەدەرەوی عێراق بۆپارچەکە دەگەڕێین و لە ماوەی ٢٤ تا ٤٨ سەعات وەڵامت دەدەینەوە .
ئێمە خۆمان فرۆشیاری پارچەنین ، بەڵکو کڕیار و فرۆشیار بەیەك دەگەیەنین لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە ( ئەپڵیکەیشنی سەیارە) هەروەها لە سەر داواکاری کڕیار لەدەرەوەی وڵات پارچە دابین دەکەین و دەیهێنینەوە بۆ کوردستان وعێراق.
ئۆفیسی ئێمە لەشاری سلێمانی ، شەقامی سالم، کارگەی کەلتوور(کارگەی جگەرە)، فاوندەیشن هەب، ئۆفیسی ٥
لە ڕێگەی ناردنی ژمارەی سەر پارچەکە (Part Number) باشترین ڕێگەیە ، ئەگەر ژمارەی سەرپارچەکە بەردەست نەبوو دەتوانیت ژمارەی شاسیمان بۆ بنێریت و لەڕێگەی ژمارەی شاسیەوە هەمان پارچەی گونجاوە بۆ سەیارەکەت بۆت دابین دەکەین.
بەڵێ : ئێمە پێش ئەوەی پارچەکەت بۆ بکڕین و بیهێنینەوە بۆ کوردستان و عێراق ، وێنەو ڤیدیۆ و کوالیتی و نرخ و هەموو زانیاریەکی بە کڕیار دەڵێین ، کە کڕیار ڕەزامەندی دەربڕی پارچەکە دەکڕین و دەیهێنینەوە.
بەڵێ ، هەموو ئەو پارچانەی ئێمە دابینیان دەکەین بە گرنتی کاردەکەن و وە ئەو پارچانە هەمان ئەو پارچەیەیە کە کڕیار داوای دەکات و چونکە ئێمە بەشێوەیەکی زانستی و پێشکەوتوو کاردەکەین و لە ڕێگەی ژمارەی شاسی ئۆتۆمبێلی کڕیارەوە یاخود لە ڕێگەی ژمارەی پارچەکەوە هەمان ئەو پارچەیە دەردەچێت کە ئۆتۆمبێلەکەت پێویستیەتی و هەڵە ڕوونادات .
ئێمە پارچەی ئەسڵی شەریکە بەکارهاتوو ( سکراب) ، هەروەها پارچەی OEM پارچەی نوێی هەمان کوالیتی شەریکە بۆ شەریکەی دروست کەری سەیارەکە دروست کراون تەنها لۆگۆی شەریکەی براندی سەیارەکەی پێوە نیە واتە لۆگۆی ( تۆیۆتا ، یان کیا )، هەروەها پارچەی تجاری باش کە پێی دەوترێت After Market دەتوانین دابین بکەین بۆ کڕیارەکانمان بەپێی داواکاری خۆیان.
ئێمە لە ئێستادا لەشاری سلێمانی چەند وەستاو شارەزایەکی میکانیکمان هەیە کە خزمەتگوزاری چاککردنی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکەن ، دەتوانن لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی سەیارەوە پەیوەندییان پێوە بکەن و دەتوانن سەردانیان بکەن.
بەڵێ خزمەتگوزاری چاککردنی ئەو سەیارانەی کە لەسەر ڕێگا لەکاردەکەون لای ئێمە بەردەستە یان سێرڤس کردنی سەیارەکەتان لەو شوێنەی دەتانەوێت وەك ڕۆن گۆڕین ، غەسل ، هتد ، دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی سەیارەوە پەیوەندییان پێوەبکەن و دەگەنە لاتان.
پێشەکی پارە لە کڕیار وەردەگرین
عێراق، سلێمانی، شەقامی سالم، کارگەی کەلتوور، فاوندەیشن هەب، ئۆفیسی ٥
لە دوای پەیوەندی پێوەکردنت ، ئێمە وێنە یان ڤیدیۆی پارچەکەو زانیاری ونرخی پارچەکەت پێ دەڵێن ، کە ڕەزامەندیت دا ، کۆی نرخی پارچەو گەیاندن و کرێی ماندووبوونی خۆمانت لێوەردەگرین و وەسڵت بۆ دەکەین بە مۆرکراوی.
لە ڕۆژی پارەدان لەلایەن کڕیارەوە ، بۆ هێنانەوەی پارچەکەت بە فڕۆکە لە ١٠ بۆ ٢٠ ڕۆژ پارچەکەت دەگاتەوە دەستی تۆی کڕیار و دوای دڵنیابوون لێی وەری دەگریت لێمان. بۆ هێنانەوەی بە ڕێگای کەشتی بە نزیکەی ٥٠ ڕۆژ دەگاتە دەستت .
بەڕێگەی دەستی پارە وەردەگرین لە ئۆفیسمان لەشاری سلێمانی و وەسڵی وەگرتنی پارە بە مۆرکراوی دەدەین بە کڕیار ، وە هەروەها بەشێوازی ئۆنلاین بە هەموو جۆرە پارەدانێکی ئۆنلاین پارە وەردەگرین وەک ( ئێف ئای بی FIB, کی کارد و QiCard , فاست پەیی FastPay , هەروەها ڤیزاکارت و پەیپاڵ )